بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر حسێن شەهرابی لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە هاوکاری لەگەڵ ڕووسیا لە هاویشتنی مانگیلەی کەوسەر چۆن لێک دەدەنەوە، وتی: هاوکاری لەگەڵ ڕووسیا خاڵێکی وەرچەرخانی باش بۆ ئێران بوو.
ناوبراو راشیگەیاند: لە درێژەی هاوکارییەکانمان لەگەڵ ڕووسیا لە ساڵی 1404 یش مانگیلەیەکی دیکەش بە هاوێژەری سایۆز دەنێردینە بۆشایی ئاسمان.
شەهرابی سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەو هاویشتنە وتی: ئەو مانگیلەیە لە ڕاستیدا جۆری چاکسازی کراوی کەوسەر و هۆدهۆدە کە بڕیار وایە لە ساڵی 1404 بەرەو بۆشایی ئاسمان بهاوێژرێت.
کارگێڕی ئەو کۆمپانیا زانست بنەمایە رایگەیاند: ئەو مانگیلە جگە لە توانایی وێنەگرتنی هەیە و ئینترنتیش لە ناوچە دارستانی و کوێستانییەکانیش بڵاو دەکاتەوە.
Your Comment